Research - توێژینەوە
Soran University regards concentrating on scientific research as the engine of every university. It therefore pays careful attention to the scientific research in its faculties and encourages all of its lecturers to carry out research and be proactive in their specialist areas. However, for Soran University, just writing scientific research papers is not enough; the researcher has to achieve a respected position in the academic world. Soran University also pays careful attention to the quality of research and believes that researchers should plan their research according to recognized standards and appropriate scientific principles. The researcher must try to meet current world-wide humanitarian needs; in other words, they should respond to the current issues of the world, so that they can explain and meet challenges, answer questions and suggest solutions for current issues; they can then contribute to the creation of a worth-while world for humanity.
زانكۆی سۆران داینه‌مۆی بزوێنه‌ری هه‌ر زانكۆیه‌ك به توێژینه‌وه‌ی زانستی و گرنگیدان به توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌زانێ. هه‌ربۆیه نرخ و سه‌رنجێكی زۆر به‌م بواره ده‌دات و هانی مامۆستایان و لیكۆڵه‌رانی خۆی ده‌دات، كه له بواری ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا، چالاك بن. له روانگه‌ی زانكۆی سۆرانه‌وه ته‌نیا ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی، ئامانج نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ش گرنگه كه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه تا چه‌ند ده‌توانێ له ناو دنیای ئه‌كادیمی جێ پێی خۆی بكاته‌وه و تا چه‌ند ده‌توانێ كه‌لێن و بۆشاییه‌ك پڕ بكاته‌وه. زانكۆی سۆران گرنگییه‌كی زۆر به چۆنایه‌تی له توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌دات و پێی وایه كه لێكۆڵه‌ران ده‌بێت هه‌وڵبده‌ن توێژینه‌وه‌كانی خۆیان به پێی باوه‌ڕپێكراوترین ستاندارده‌كان و به گونجان له گه‌ڵ بنه‌ما زانستییه باوه‌ڕپێكراوه‌كان، بنووسن. جگه له‌مه‌ش له روانگه‌ی زانكۆی سۆرانه‌وه، توێژینه‌وه‌ی زانستی پێویسته هه‌وڵبدات نزیكایه‌تییه‌كی زۆری له گه‌ڵ پێداویستییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیدا هه‌بێت، تا له‌م رێگایه‌وه بتوانرێ له رێگه‌ی نه‌هێشتنی كه‌م و كورتییه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیاره‌كان و پێشنیار كردنی رێگا‌و چاره‌سه‌ری پێویست، ژیانێكی شایسته بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌سته‌به‌ر بكات. دواجار زانكۆی سۆران ده‌یه‌وێ به گرنگیدان به توێژینه‌وه‌ی زانستی و بردنه سه‌ری ئاستی به‌رهه‌مهێنانی توێژینه‌وه‌ی زانستی، هه‌م له رووی چه‌ندایه‌تی و هه‌م له رووی چۆنایه‌تییه‌وه، ببێته ناوه‌ندێكی دیار و باوه‌ڕپێكراو له ئاستی جیهاندا.