Continuous Academic Development - زانستخوازی بەردەوام
جگە لە ئەرکی وانەووتنەوە، مامۆستا دەبێت بە درێژایی ساڵ بەشداری لە چەند چاڵاکیەکدا بکات ،ئەو بەشداری کردنە ببێتە مایەی کرێدت کۆکردنەوە بە شێوەی خاڵ. جۆری بەشداریکردنەکە دەکرێت بە ئامادەبوون بێت لەکۆڕ و سیمیناردا ، پێشکەشکردنی سێمینار ،بڵاوکردنەوەی زانستی ،ئامادەبوون لە کۆنفرانس و وۆرکشۆپدا ،بەشداریکردن لە لێژنەکاندا...هتد.
شێوازی ناردنی چالاکییەکانی دڵنیایی جۆری بە شێوەی ئۆنڵاینە و مامۆستا لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە چالاکییەکان پێشکەش دەکات. دواتر تیمی دڵنیایی جۆری پێداچوونەوە بە زانیارییەکان دەکات. دوای پەسەند کردن یاخود ڕەتکردنەوە، جالاکییەکە و تێبینییەکانی تیمی دڵنیایی جۆری لە داتابەیسی تایبەت بە مامۆستا دەردەکەون کە لەسەر لاپەری ئەکادمیمی مامۆستا بەدەردەکەوێت و تەنها لە ڕێگەی ئیمەیلی زانکۆی تایبەت بە مامۆستا ئەنجامەکان دەبینرێن.
شێوازی ئەنجامدانی چالاکی زانستی بۆ زانستخوازی بەردەوام و بەشداریکردن
١. تۆمارکردنی چالاکی
لە هەژماری تایبەتی هەر مامۆستایەکدا بەشێک هەیە بە ناوی «چالاکی زانستی مامۆستا». ئەگەر مامۆستا مەبەستی ئەنجامدانی سیمینار بێت، دەبێت لەم بەشەدا تۆماری بکات و ئەم زانیارییانە بنووسێت:
ناونیشانی چالاکییەکە
ئامانج
پوختەی چالاکییەکە
٢. ناردن بۆ ئەنجومەنی فاکەڵتی
دواتر بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان چالاکییەکە دەنێرێت بۆ ئەنجومەنی فاکەڵتییەکەی، بۆ پەسەندکردن، دەستکاریکردن یان ڕەتکردنەوەی.
٣. بڵاوکردنەوە
دوای پەسەندکردن، چالاکییەکە لە لیستی مانگانە لەسەر سایتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان بڵاو دەکرێتەوە:
https://qa.soran.edu.iq/events
٤. ئامادەکاری و پێشکەشکردن
مامۆستا ئامادەکارییەکانی تەواو دەکات بۆ پێشکەشکردنی سیمینارەکە.
٥. تۆمارکردنی بەشداربووان
بەشداربووان پێویستە بە شێوەی ئۆنلاین خۆیان تۆمار بکەن.
تێبینی:
لە ڕۆژی ٢٠ی هەر مانگێک زانیارییەکان دەنێردرێن بۆ ئەنجومەنی فاکەڵتییەکان بۆ پەسەندکردن، و لە ڕۆژی ٢٦ی هەر مانگێک لیستەکان بۆ ماوەی یەک مانگ ڕادەگەیەندرێن.
بۆ ئەنجامدانی چالاکیی ناوخۆیی (وۆرکشۆپ، پانێڵ، دیدار و سیمپۆزیۆم)، دەبێت یەک مانگ پێشوەخت نووسراو و زانیارییەکان لەلایەن فاکەڵتییەکانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان بنێردرێت.
بۆ ئەنجامدانی چالاکیی نێودەوڵەتی (وۆرکشۆپ، پانێڵ، دیدار و سیمپۆزیۆم)، دەبێت سێ مانگ پێشوەخت نووسراو و زانیارییەکان لەلایەن فاکەڵتییەکانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان بنێردرێت.
Continuous Academic Development (CAD)
In addition to their teaching duties, lecturers are required to take part in a range of activities throughout the academic year. This participation earns credits in the form of points. Participation may include attending lectures and seminars, delivering seminars, scientific publications, attending conferences and workshops, serving on committees, and more.
Quality assurance activities are submitted online: lecturers submit their activities through the link below. The Quality Assurance team then reviews the submitted information. Once an activity is approved or rejected, it appears together with the Quality Assurance team's comments in the lecturer's personal database, which is displayed on the lecturer's academic page. Results can only be viewed through the lecturer's official university email.
Procedure for Conducting Scientific Activities for Continuing Professional Development and Participation
1. Registering the Activity
Each lecturer's personal account includes a section called "Lecturer Scientific Activities". A lecturer who intends to deliver a seminar must register it in this section, providing:
The title of the activity
Its objectives
An abstract of the activity
2. Submission to the Faculty Council
The Directorate of Quality Assurance and Programme Development then forwards the activity to the relevant Faculty Council for approval, modification or rejection.
3. Publication
Once approved, the activity is published in the monthly list on the Quality Assurance and Programme Development website:
https://qa.soran.edu.iq/events
4. Preparation and Delivery
The lecturer completes their preparations for delivering the seminar.
5. Participant Registration
Participants must register online.
Notes:
On the 20th of each month, submissions are sent to the Faculty Councils for approval, and on the 26th of each month, the lists are announced for the following month.
For internal activities (workshops, panels, meetings and symposia), the faculty must send an official letter and the relevant information to the Directorate of Quality Assurance and Programme Development one month in advance.
For international activities (workshops, panels, meetings and symposia), the faculty must send an official letter and the relevant information to the Directorate of Quality Assurance and Programme Development three months in advance.
CAD activities and points:
1. Presenting a seminar | 3 points | active
2. Attending a seminar | 1 point | passive
3. Presenting seminar for a local research | 8 points | active
4. Presenting seminar for an international research | 10 points | active
5. Publishing a research in a local journal | 3 points | active
6. Publishing a research in an international journal | 5 points | active
7. Patent | 12 points | active
8. Presenter in a local workshop/symposium/conference | 5 points | active
9. Presenter in an intl workshop/symposium/conference | 7 points | active
10. Attending a local workshop/symposium/conference | 2 points | passive
11. Attending an intl workshop/symposium/conference | 2 points | passive
12. TV/Radio interview | 2 points | active
13. Publishing scientific articles in newspaper/magazine | 2 points | active
14. Presenter of a training course | 8 points | active
15. Attending a training course | 4 points | passive
16. Committee member (department/faculty) | 1 point | active
17. Committee member (university) | 2 point | active
18. Committee member (ministry) | 3 point | active
19. Scientific committee member (conference) | 3 points | active
20. Writing a book upon University request | 12 points | active
21. Writing a book without University request | 4 points | active
22. Translating upon University request | 8 points | active
23 Translating without University request | 4 points | active
24. Reviewing a local research article | 1 point | active
25. Reviewing an international research article | 2 points | active
26. External Quality Assurance evaluator | 2 points | active
27. Reviewing a research article for promotion | 1 point | active
28. Supervisor/committee/reviewer of Diploma thesis | 1 point | active
29. Supervisor/committee/reviewer of MA thesis | 2 points | active
30. Supervisor/committee/reviewer of PhD Dissertation | 3 point | active
31. Editorial board in a local journal | 1 point | active
32. Editorial board in an international journal | 2 points | active
لیستی چالاکییەکان و دابەشبوونی خاڵەکان:
1. پیشکەش کردنی سمینار | 3 خاڵ | کارا
2. ئامادەبوون له سمینار | 1 خاڵ | نا کارا
3. پیشکەش کردنی سمینار تویژینەوەی ناوخو | 8 خال | کارا
4. پیشکەش کردنی سمینار تویژینەوەی دەرەوه | 10خال | کارا
5. بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤاری ناوەخۆیی | 3 خال | کارا
6. بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤاری نێودەوڵەتی | 5 خال| کارا
7. پاکانەی دەرهێنان (براءە اختراع) | 12خال | کارا
8. (کۆنفرانس، وۆرکشۆپ، کۆنگرە) پێشکەشکار ناوەوەی وڵات | 5 خال | کارا
9. (کۆنفرانس، وۆرکشۆپ، کۆنگرە) پێشکەشکار دەرەوەی وڵات | 7 خاڵ | کارا
10. (کۆنفرانس، وۆرکشۆپ، کۆنگرە) بەشداربوون له ناوەوەی وڵات | 2 خال | نا کارا
11. (کۆنفرانس، وۆرکشۆپ، کۆنگرە) بەشداربوون له دەرەوەی وڵات | 2 خال | نا کارا
12. چاوپیکه وتن له ته له فیزیون و رادیو | 2 خال | کارا
13. بڵاوکردنەوەی بابه تی زانستی له روژنامه کان | 2خال | کارا
14. پیشکەشکار لە کۆرسی ڕاهێنان | 8 خاڵ | کارا
15. ئامادەبوون له کۆڕسی ڕاهێنان | 4 خاڵ | نا کارا
16. لیژنە لە ئاستی بەش/فاکەلتی | 1 خاڵ | کارا
17. لیژنە لەسەر ئاستی زانکۆ | 2خال | کارا
18. لیژنە له ئاستی و. خوێندنی باڵا/ وەزارەتەکانی تر | 3خال | کارا
19. لیژنە ی کۆنفڕانس زانستی | 3خال | کارا
20. نووسینی پەرتووک له سه رداوای زانکۆ | 12خال | کارا
21. نووسینی پەرتووک بەبێ داوای زانکۆ | 4 خال | کارا
22. وەرگێڕان له سه رداوای زانکۆ | 8 خال | کارا
23. وەرگێڕان بەبێ داوای زانکۆ | 4 خال | کارا
24. هەڵسەنگاندنی توێژینەوە ناوەوەی وڵات | 1 خال | کارا
25. هەڵسەنگاندنی توێژینەوە دەرەوەی وڵات | 2 خال | کارا
26. هەڵسەنگێنەری دەرەکی لە دڵنیایی جۆری | 2 خاڵ | کارا
27. هەڵسەنگاندنی توێژینەوە بۆ ترقیە | 1 خاڵ | کارا
28. سەرپەرشتی کردنی نامە، تاوتوێکردنی نامە، هەڵسەنگاندنی نامە - دبلۆم | 1 خاڵ | کارا
29. سەرپەرشتی کردنی نامە، تاوتوێکردنی نامە، هەڵسەنگاندنی نامە - ماستەر | 2 خاڵ | کارا
30. سەرپەرشتی کردنی نامە، تاوتوێکردنی نامە، هەڵسەنگاندنی نامە - دکتۆرا | 3 خاڵ | کارا
31. دەستەی نوسەرانی گۆڤاری زانستی - ناوەوەی وڵات | 1خال | کارا
32. دەستەی نوسەرانی گۆڤاری زانستی - دەرەوەی وڵات | 2خال | کارا
چەند تێبینییەک:
١. پێویستە گشت زانییارییەکان بە شێوەی ئۆنلاین پێشکەش بکرێن.
٢. پێویستە ڕوونکردنەوە لەلایەن مامۆستا لە کۆتایی فۆرمەکە پێشکەش بکرێت، ئەگەر هاتوو چالاکییەکەک لەنێو ئەم لیستەی سەرەوەدا نەبوو.
٣. مامۆستا خۆی بەرپرسیارە لە هەژمارنەکردنی خاڵەکان ئەگەر هاتوو لە ڕێگەی ئەم فۆرمەوە پێشکەشنەکرابوو پێش وادەی دیاریکراو.
٤. لە کاتی هەبوونی هەر ناڕوونیەک، دەبێت پەیوەندی بە بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری بکرێت.