Portfolio Items

خالەکانی هەلسەنگاندن

زانکۆ بە موڵکی خۆی دەزانی و ١٠٠٪ی کاتی دەوامی بۆ پێشخستنی پرۆسەی خوێندن و خزمەتی زانست تەرخان دەکات و دەوامی لە زانکۆ و دەستەدا نمونەییە. 1

گرنگی دەداتە چاودێری کردنی ڕەوتی خوێندن و دەوام کردنی خوێندکار و ئەگەر خۆی لە وانەیەک دواکەوت، قەرەبووی دەکاتەوە. 2

تەرکیزی لەسەر کواڵیتیە و هەنگاوی باشی بۆ مسۆگەر کردنی کواڵیتی لە خوێندن ناوە. 3

لە سەرەتای ساڵدا کۆرس بووک لە بابەتەکانی خۆی ئامادە دەکات و پرنسیپ و مەبەستەکانی پێدانی کۆرس بووک بە قوتابی شیدەکاتەوە. 4

لە تاقیکردنەوەکانی سەری ساڵدا چالاکانە بەشداری لە ئەنجامدان و هەڵچنین و شی کردنوەی دەرەنجامەکان و دەرخستنی دوائەنجامەکان دەکات. 5

شیوازی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە ڕەچاو دەکات و ڕەخنەی بەرامبەریش قبوڵ دەکات. 6

جیاوازی لە نێوان قوتابیان ناکات و بە یەکچاو سەیریان دەکات و ئەوانیش بە گشتی لێی ڕازین. 7

ڕیگەی دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری خوێندن نادات و بڕیارەکانیشی بە گشتی بابەتیانەن و لە بەرژەوەندی گشتین. 8

ڕۆحی هاوکاری لەگەڵ مامۆستا و کارمەندان نیشانداوەو بەڕیز و پشووی درێژەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات. 9

لە بواری پسپۆڕیەکەیدا لێزانە و وەک ئەکادیمیەکی سەرکەوتوو نمونەیەکی باشە بۆ چاولێکران. 10

ڕێنماییەکانی سەرووتر و ئەو ئەرکانەی سەرباری وانەبێژی پێی دەسپێردرێت بە ڕێکوپێکی و لە کاتوساتی خۆیدا جێبەجێ دەکات. 11

چالاکانە هاوکاری سەرۆکایەتی بەش دەکات لە دارێژتنی سیاسەتی گشتی و بەرزکردنەوەی ئاستی کواڵیتی و دەوڵەمەند کردنی ئەزموونی دڵنیایی جۆری. 12

لە بواری توێژینەوەدا چالاکە و بەرهەمەکانی لە گۆڤاری باوەڕپێکراودا بڵاو دەکاتەوە. 13

توێژینەوەکانی لە ئاستێکی نێودەوڵەتیدایە و بەرهەمەکانی لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەکانی باوەڕپێکراودا بڵاو دەکاتەوە. 14

دەستپێشخەرەو بە چالاکانە بەشداری لە لیژنە جۆراوجۆرەکانی ناو بەش و سکوڵ و فاکەڵتی دادەکات. 15

بەشداری لە کۆمەڵێ چالاکی دەرەکی پیشەیی و ڕاگەیاندن و خێرخواز دەکات، وەیان بەشداری لە هەر چالاکییەکی تری گونجاو کە مامۆستاکە خۆی بە چاکی دەزانێت. 16