News - هەواڵ
دووەم کۆرسی فریاگوزاری سەرەتایی لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، دووەم کۆرسی فریاگوزاری سەرەتایی لە زانکۆی سۆران، بەڕێوەچوو.
کۆرسەکە لەلایەن هەریەک لە “د. سەمیر ئەحمەد ئۆستە موحەممەد، بەڕێوبەری تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی سۆران، د. هونەر ڕێبوار مستەفا، پسپۆڕ لە پزیشکیی فریاکەوتن و د. نورەدین باسم عیسا، پسپۆڕ لە پزیشکیی فریاکەوتن” بەڕێوەبردرا، کە تیایدا ١٠٠ کەس لە مامۆستا، فەرمانبەران وقوتابییانی زانکۆی سۆران بەشداربوون.. درێژە
وێرکشۆپێک سەبارەت بە پەروەردەی گشتی لە زانکۆی سۆران بەرێوەچوو
زانکۆی سۆران، بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی ئیشق و نیلوفەر و بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گشتیی سۆران، چوارەمین وێرکشۆپی پەروەردە و فێرکردن ۲۰۲٤ Per - ICET بەڕێوەبرد.
ڕۆژی دووشەممە، ۲٨ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٤، بە ئامادەبوونی پ . ی . د شێروان شەریف قورتاس، سەڕۆکی زانکۆی سۆران، چەندان پسپۆر و ئەکادیمیی لە بواری پەروەردە و فێرکردن، چوارەمین وێرکشۆپی پەروردە و فێرکردن ، بە ناونیشانی: " پۆلی جیهانی لە ئامێزگرتنی داهێنان و ئاڵنگارییەکان”، بەڕێوەچوو...... درێژە
وێرکشۆپی هونەری بەڕێوەبردن و کاری دامەزراوەیی
ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٤، سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانکۆی سۆران، وێرکشۆپێکی لەژێر ناونیشانی"هونەری بەڕێوەبردن و کاری دامەزراوەیی" بۆ سەرۆک بەشەکان ڕێکخست..... درێژە