News


كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی ئیبن ئاده‌می باڵه‌ك به‌ڕێوه‌چوو

رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٤/٨/٢٠١٩، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ به‌رپرسانی حكومی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و هه‌روه‌ها ده‌یان توێژه‌ر له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و مامۆستایان و توێژه‌رانی زانكۆی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستای ئاینی، كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی ئیبن ئاده‌می باڵه‌ك، ده‌ستیپێكرد، كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆرانه‌وه‌، رێكخرابوو...... درێژە




كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی عه‌لامه‌ مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی به‌ڕێوه‌چوو
رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٥/٦/٢٠١٩، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. یوسف گۆران" وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، "د. هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر" پارێزگاری سلێمانی، "زانا ره‌حمان" قایمقامی قه‌زای پێنجوێن و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ سه‌رۆكی زانكۆكانی كوردستان، كاربه‌ده‌ستانی حكومی، كه‌سایه‌تییه‌ سیاسی و رۆشنبیرییه‌كان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو توێژه‌ر و میوان، كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی(عه‌لامه‌ مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی)، كه‌ كاری هاوبه‌شی سه‌نته‌ری ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران و قایمقامی قه‌زای پێنجوێن بوو، ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد.... درێژە


به‌ڕێوه‌بردنی وۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی سیسته‌می بۆڵۆنیا
رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٨/٤/٢٠١٩، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ، سه‌رۆكی به‌شه‌ زانستییه‌كان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی زانستی به‌شه‌كان، وۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به‌ ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌ی بۆڵۆنیا و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی و پێداویستییه‌كانی، به‌ڕێوه‌چوو.. درێژە